دکتۆر بەشیر حەداد لەگەل شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ ی عێراق دەکەن.
ئەمرۆ سێشهممه 13 ى 11 ى 2018 ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتۆر بەشیر حەداد لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە پەرلەمان پێشوازی لەشاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بریکاری وەزیری دارایی کرد و تاوتوێ پرسی پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ ی عێراقیانکرد.
شاندەکە لەسەرەتاوە روونیانکردەوە کە چەندین دیدارو چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە لەگەل کوتلە کوردستانیەکانی نێو پەرلەمانی عێراق و تاوتوێ چەندین بابەتیانکردوە لەسەروی هەموشیانەوە پرسی پرۆژەیاسای بوجەی ۲٠۱۹ ی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.