ئه‌مڕۆ 3 ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش تێپه‌ڕده‌بێت.
رۆژی 13ـی تشرینی دووه‌می 2015 دوای ساڵێك له داگیركردنی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری به ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی و به به‌شداری 7500 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و دوای دوو رۆژ له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی رزگاركردنی شنگاڵ، سه‌رۆك بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مژده‌ی رزگاركردنی شنگالی راگه‌یاند.
دوای رزگاركردنی قه‌زاكه، میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدیانی كوردستان و جیهان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی به رۆژێكی مێژوویی ناساند و رایگه‌یاند: رزگاركردنی شنگال خۆشی و شای خسته دڵی ته‌واوی ئێزیان و كوردستانیان و مرۆڤایه‌تی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.