سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندووه كه شاندی وه‌زاره‌تی دارایی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه رۆژی دووشه‌ممه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به پێگه‌ی نیو نیوزی راگه‌یاندووه: رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه، كه‌تیایدا به‌غدا له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی بڕی ته‌رخانكراوی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاشكراشی كردووه كه به‌غدا په‌یمانی داوه مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بدات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.