به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی به‌سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیل و پشده‌ردا ده‌سوڕانه‌وه و چاودێری ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد.
دوابه‌دوای نزیكه‌ی 2 كاتژمێر له چاودێری كردن و سوڕانه‌وه به ئاسمانی قه‌ندیل و پشده‌ردا به بیانووی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ندیل و بناری قه‌ندیل كرانه ئامانج و كه‌وتنه به‌ر بۆردومانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا.
به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌شه‌وه خه‌ڵكی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر دایگرتوون و داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه ئه‌و بۆردومانه بوه‌ستێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.