Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:30

حیزبوڵڵای عێراق: له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌سته‌و وه‌ستان ناوه‌ستین

هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌ێنن كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌سته‌و وه‌ستان ناوه‌ستن.

جه‌عفه‌ر حوسێنی، وته‌بێژ به‌ناوی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌یادین رایگه‌یاندووه‌: موقاوه‌مه‌ توانیویه‌تی چۆك به‌ داگیركاری ئه‌مریكی له‌ عێراق بهێنێ و له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیلیش بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌سته‌و وه‌ستان ناوه‌ستێت.

چه‌ند رۆژێكه‌ گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستنییه‌كان دروست بووه‌و هه‌ردوولا به‌ مووشه‌ك وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.