ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه له یه‌كێك له پێشه‌نگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبیل ده‌ستڕێژی فیشه‌ك له هاوڵاتییه‌ك كرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ له ناو قه‌ره‌باڵغی پێشه‌نگایه‌كی ئۆتۆمبیل‌دا كێشه‌یه‌ك له نێوان چه‌ند كه‌سیكدا دروست بوو و به چه‌ك هێرش كرایه سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و به سه‌ختی بریندار كرا.
شایه‌نی باسه به پێی زانیاریه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند فیشه‌كێكه‌وه خوێنی لێده‌چۆڕا له‌لایه‌ن ته‌قه‌كه‌ره‌كانه‌وه ڕێگه به هیچ كه‌سێك نه‌دراوه لێی نزیك ببێته‌وه و ده‌ستی هاوكاری بۆ درێژ بكرێت.
نوێده‌كرێته‌وه..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.