رۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاویكردوەتەوە، كە محەمەد بن سەلمانی جێنشینی سعودیە پێش كوشتنی جەمال خاشقچی ، پیلانی ئەوەی داڕشتوە بەهاوكاری كۆمپانیایەكی بەریتانی، قاسم سولەیمانی بكوژێت.
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمەریكی لەزاری ژمارەیەك گەورە بەرپرسی ئەمنی نزیك لە "محەمەد بن سەلمان”ەوە هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە دەزگای هەواڵگری سعودیە ساڵێك لەمەوبەر داوای لەخاوەنكاران كردووە كە كۆمپانیا تایبەتە ئەمنییەكان راسپێرن بۆ ئەوەی “دوژمنە ئێرانییەكانیان بكوژن، لەپێشیانەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران .
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم سێ بەرپرسە ئاگاداری ئەو گفتوگۆیانە بوون كە بەمەبەستی ئەنجامدانی تیرۆركردنی فەرماندە ئێرانییەكان ئەنجامدراون و ئەوەیان ئاشكراكردوە كە لەمانگی ئازاری ساڵی رابردووداو لەنێو كۆبونەوەیەكدا، كە تیایدا ئەحمەد عسێری جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سعودیە بەشدار بووە گفتوگۆ لەسەر پیلانی كوشتنی قاسم سولەیمانی و چەند بەرپرسێكی تری ئێرانی كراوەو جوێل زامل نزیك لەموسادی ئیسرائیلی ئامادەی بووە و لەلایەن سەرمایەدارێكی بەڕەچەڵەك لوبنانیەوە رێكخراوە كە ناوی جۆرج نادر بوەو بەسعودییەكانی وتووە بۆ كوشتی قاسم سولەیمانی و بەرپرسانی تری ئێران پێویستیان بەدوو ملیار دۆلارە.
وەك رۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە، پێشنیاری ئەوەشیی كردوە، كە كۆمپانیایەكی بەریتانی بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە رابسپێردرێت، كە لەلایەن بەرپرسێكی ئەمنی بەریتانیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، كۆمپانیاكەش ئامادەیی خۆی بۆ ئەو كارە لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە دەربڕیووە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، جەمال خاشقچی رۆژی 2ی تشرینی یەكەمی 2018 سەردانی كونسوڵخانەی سعودیە كرد لە ئیستەنبوڵ و دوای بێسەروشوێن بوونی بۆ ماوەی 19 رۆژ بەرپرسانی سعودیە دانیان نا بە كوژرانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.