له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكه‌یف سه‌ربه پارێزگای باتمان، كاره‌كانی ده‌رهێنانی ئاسه‌واره مێژووییه‌كان له گۆڕه‌پانی به‌نداوه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
وه‌ك گواستنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی دیكه مزگه‌وتی ئه‌ر رزق و مناره‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه كه له ساڵی 1409 زایینی‌دا له لایه‌ن مه‌لیكی ئه‌یوبی حه‌سه‌نكه‌یف، ئه‌بولمه‌فاخیره‌وه دروستكراوه.
مناره‌ی مزگه‌وته‌كه كه نزیكه‌ی 40 مه‌تر به‌رزه و ناتواندرێت به یه‌كپارچه بگوازرێته‌وه، ده‌ستكرا به هه‌ڵوه‌شاندنی و ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی. ئه‌و به‌ردانه‌ی ده‌رده‌هێنریت یه‌ك به یه‌ك ژماره‌یان لێده‌درێت و به كرێن داده‌گیرێن، پاشان ئه‌و به‌ردانه‌ی ژماره كراون ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاركی كولتووری حه‌سكیف بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شێوه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دابنرێته‌وه.
- ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی مناره‌كه یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌ری شازده‌هه‌مین ناوچه‌ی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت، عه‌لی ناجی كۆساڵی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاره‌كانی ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی مناره‌كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌خایه‌نێت.
عه‌لی ناجی كۆساڵی باسی له‌وه كرد كه به هه‌ستیارییه‌وه پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی به‌رده‌كانی مناره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و به‌ردانه سه‌رله‌نوێ له پاركی كولتووری حه‌سه‌نكه‌یف رێكده‌خرینه‌وه.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.