رۆژنامەی (ئەلفەجر)ی میسری لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنییەوە بڵاوی کردووەتەوە، 20. چەکداری توندڕەو، کە سعودی و میسری بوون، لە نیمچە دوورگەی سینا لە میسر، پیلانی هێرشکردنە سەر سعودیایان دانابوو.
ئه‌و رۆژنامه‌یه روونیكرده‌وه، "گروپه ده‌ستگیركراوه‌كه پلانی بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی عه‌ره‌بستانی سعوودیه داڕشتبوو، له‌ناویان: تیرۆركردنی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی ناسراوی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، گروپه‌كه له 20 كه‌س پێكهاتووه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسری، سعوودی و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهانن.
رۆژنامه‌ی فه‌جر نووسیویه‌تی: دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری میسری، كه له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیهكهی له ئاڵوگۆڕی به‌رده‌وامی زانیاری‌دا بوو، ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی میسری توانی ئه‌و گروپه له باكووری سینا ده‌ستگیربكات".
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیان، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه پلانیان بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داڕشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.