وەزیری پەروەردە رایگهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نەهێڵێت و مووچەی تەواویان پێ بدات، ئهویش به زیادکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی لە %12ـەوە بۆ %17.
پشتیوان سادق، رایگەیاند: فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق بە هەوڵ و لێهاتووی خۆی و پشتیوانییەکانی سەرۆک بارزانی و پارتی هەموو هەوڵێک بۆ دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە بودجە دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە ، پشتیوان سادق، وهزیرى پهروهردهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامهوانیدا، رایگەیاند، بوونی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و وەزیری دارایی ئەو وڵاتە لە لێژنەی حکوومەتی عێراق بۆ پێداچوونەوەی بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019، پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ بەدەستهێنانەوەی مافەکانی گەلی کوردستان.
پشتیوان سادق هەروەها رایگەیاند، کە ئەگەر ئەو لێژنەیە بڕیاری زیادکردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانی لە %12ـەوە بۆ %17 گەڕاندەوە، ئەوا حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نەهێڵێت و مووچەی تەواویان پێ بدات.
ئەمڕۆ دووشەممە ، بە ئامادەبوونی (د. پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر و نوینەرى دەزگاى روانگە و ریکخراوى جى.ئاى.زیدى ئەلمان، مەراسیمى کردنەوەى 15 قوتابخانە لە قوتابخانەی بابان ـی بنەڕەتی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.