Erbil 12°C سێشەممە 11 شوبات 11:20

وەزیری دارایی عێراق به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مان ده‌کات

بڕگەكانی بودجەی 2019ی تاوتوێده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری دارایی عێراق له‌ دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشت كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدار بێت له‌و گفتوگۆیانه‌ی كه‌ له‌ باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌وه‌ ده‌كرێت.

میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ د. فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عیراق گەیشتۆتە ناو هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر دەستكاری كردن و هەمواركردنەوەی بڕگەكانی بودجەی فیدڕاڵی 2019ی عیراق.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق سێ‌ تەوەر گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، كە بریتین لە بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی و پرسی ئەو خاڵە گومركیانەی لەنێوان پارێزگاكانی عیراق دانراون و هەروەها بودجەی فیدڕاڵی.

ئاماژە به‌وه‌شكراوه‌، کارنامەی دانیشتنەکە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019 و بابەتی خاڵەگومرکییە نوێیەکانی نێوان پارێزگاکان لە خۆ دەگرێت.

هه‌روه‌ها پەرلەمانی عێراق  بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە  ڕووداوە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا پێکبھێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.