لیژنەیەك بۆ قەدەغەكردنی دەرمانی كوالێتی نزم لەلایەن وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوەخۆی هەرێمی كوردستان پێكهات و چەند بڕیارێكیان دەركرد.
هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر شێوازی چاودێریكردنی دەرمانخانەكان ڕێككەوتن و لیژنەیەك پێك دەهێنرێت و رێگری له دهرمانی قاچاغ دهكرێت.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند ئهمرۆ دووشهممه كۆبوونەوەیهك هەبوو لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، دوای بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چاكسازی لە كەرتی دەرمان لیژنهیهك له هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێكهات.
خالس قادر وتیشی لیژنەکە چەند بڕیارێكی داوە تایبەت بە قەدەغەکردنی دەرمانی کوالێتی خراپ، و بڕیار درا بە پێكهینانی لیژنەیەكی هاوبەش لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە نێوان قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەكان و وەزارەتی ناوخۆ.
خالس قادر گوتیشی: دەبێت بڕیارەكان لە زووترین كاتدا جێبەجێبكرێن و لیژنەكان دەستبەكار بن كە بریتین لە قەدەغەكردنی دەرمانی كوالێتی نزم و قەدەغەكردنی هاوردەی دەرمانی قاچاخ، هەروەها سزاكانی هاوردەی دەرمان زیاتر دەكرێن و تەنها ئەو كەسانەش دەتوانن دەرمان بفرۆشن، كە مۆڵەتیان ههر ههردوو وهزارهت پێ دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.