Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:34

شارەزایەک: 3 هەزار چەکداری داعش گەمارۆ دراون

زۆرینەیان سەركردە گەورەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەن
شارەزایەك: 3 هەزار چەكداری داعش گەمارۆدراون
کوردستان TV
100%

بەپێی گوتەی شارەزایەكی عێراقی ، مەترسییەكانی داعش بۆ سەر سنوورەكانی عێراق لە سووریاوە دەكەوێتە ناو رووبەری 32 كیلۆمەتر و راشیگەیاند كە زیاتر لە 3 هەزار چەكداری داعش لەو ناوچەیە گەمارۆ دراون كە  600 یان عێراقین.

هیشام هاشمی، شارەزایەكی عیراقە روونیكردەوە ،كە  ئێستا بوونی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی باغووزی ژێروو كۆبووەنەتەوە كە مەترسیدارترین ناوچەیە لە نزیك سنوورەكانی عێراق-سووریا و ژمارەی چەكدارانی داعش لەو ناوچانە دەگاتە سێ هەزار كە هەزار و 800یان بیانین و 600یان عێراقین و زۆرینەیان سەركردە گەورەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستیەن.

ئەو شارەزایە ئەوەشی راگەیاند كە  مەترسییەكانی سەر سنوورەكانی عێراق لە ناوچەكانی باكوری رووباری فورات دەست پێ دەكات بە ناوچەی رومانە تا ناوچەكانی باشووری بەعاج و جەزیرە و راوە بە رووبەری 32 كیلۆمەتر . پێشبینی ئەوەش دەكرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردەی تیرۆریستی بەپشتێنەی بۆمبڕێژكراو بە ئاراستەی سنوورەكانی عێراق ئەنجام بدات بۆ هاتنە ناو خاكی عێراق.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.