ئەندامێكی هاوپەیمانی بینا بە دووری دەزانێت كە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق عادل عەبدولمەهدی كاندیدان بۆ تەواوكردنی كابینەی حكوومەتەكەی پێشكەیش بكات بەهۆی بوونی ناكۆكی لەسەر 3 وەزارەت، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە دانیشتنی پێنجشەم هەموو وەزارەتەكان بەیەك وەجبە پێشكەیش بكرێن.
حامد موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بینا روونیكردەوە كە رێككەوتننەكان كاندیدی پێنج وەزارەتیان یەكلا كردۆەتەوە، ئەوانیش خوێندنی باڵا و داد و رۆشنبیری و پەروەردە و پلاندانانە
زیاتر گوتی، ناكۆكییەكان لە سەر وەزارەتەكانی ناوەخۆ و بەرگری و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانە كە تا ئێستا لە لایەن فراكسیۆنەكان یەكلا نەبۆتەوە
بۆیە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان پێشكەشكردنی كاندیدانی 5 وەزارەتەكەی تیادا نابێت، چونكە عەبدولمەهدی بە هێزە سیاسییەكانی راگەیاندووە كە كاندیدی هەر 8 وەزارەت بەیەك جار پێشكەیش دەكات، بۆیە پێشبینی دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە دانیشتنێكی تایبەتی پەرلەمان كاندیدانی هەر 8 وەزارەتەكە بخرێنە روو.
شایانی باسە لە 24ی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو كابینەی حكوومەتی عادل عەبدولمەهدی لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند كرا و دەنگ لەسەر پڕۆگرامی حكوومەتی و 14 وەزیری كابینەكەی درا، لەو كاتەوە ناكۆكی لەسەر 8 وەزارەتە بەتاڵەكان بەردەوامی هەیە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.