Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:41

مافه‌کانى مرۆڤ: ده‌یان هاووڵاتى مووسڵ له‌ به‌غدا زیندانی کراون

دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا بۆ شارى مووسڵ
کوردستان TV
100%

له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌ به‌ڵگه‌ باس له‌ حاڵه‌تى 15 خێزانى مووسڵیى كراوه‌، كه‌ رایانگه‌یاندووه‌، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا بۆ شارى مووسڵ، رۆڵه‌كانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوون.

روانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رایگه‌یاند، حكومه‌تى عێراق كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ ئاست چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى بێسه‌روشوێنبووه‌كانى شه‌ڕى مووسڵ.

دواى زیاتر له‌ دوو ساڵ داگیركردنى مووسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، سوپا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌ تشرینى یه‌كه‌می  2016دا قۆناغى یه‌كه‌مى هێرشیان بۆ سه‌ر مووسڵ ده‌ستپێكرد.

روانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌ ژێر ناونیشانى (خێزانى بێسه‌روشوێنبووه‌كانى مووسڵ: رۆڵه‌كانمان له‌ زیندانه‌كانى حكومه‌تدان) بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا به‌ به‌ڵگه‌ باس له‌ حاڵه‌تى 15 خێزانى مووسڵیى كراوه‌، كه‌ رایانگه‌یاندووه‌، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا بۆ شارى مووسڵ، رۆڵه‌كانیان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوون و ئێستا له‌ زیندانه‌كانى به‌غدادا زیندانیكراوون.

هه‌ندێك له‌ خێزانه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، رۆڵه‌كانیان له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوون و دواتر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقیش جارێكى دیكه‌ ئه‌وانیان بێسه‌روشوێن كردووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.