بە ئامادە بوونی ١١ هونەرمەندی شێوەکاری کوردی و هۆڵەندی و کۆمەڵێك لە دۆستان و ڕۆشنبیران و ڕەوەندی کورد ، کۆمەڵەی کوردی موردایك لە شارەوانی موردایك لە هۆڵی شارەوانی شارۆچکەی زەیڤن بێرخن ، ئامادەیی کردنەوەی پێشانگای دووەمی گەڵاکانی پایز بوون .
سەرەتا لەتیف عومەر بە ئاڵای کوردستانەوە ووتەیەکی بەخێرهاتن و مەبەستی چالاکی یە هونەری یەکەو کۆمەڵەی کوردی خستە ڕوو، دواتر بە بەشداری هونەرمەندان پێشانگاکە کرایەوە، کە پتر لە ٣٢ تابلۆ بوون .
ههر یهك له هونهرمهندانی بهشداربوو بە پێی ئەزموون شارەزایی و وورد بینی لە هونەری شێوەکاری، کارە هونەریەکانی خۆیانیان خستبووە ڕوو ، لە کارە هونەریەکانی هونەرمەندانی کوردیش بێگومان چەندین شێوازی جیاوزو بیرۆکەو دەربڕین و سروشتی جوانی کوردستان و پۆرتێرێتی کوردو کولتووری کوردی تێدا نمایش کرابوو .
بە ناوی پێشانگای ئەنتەرناسیوناڵ و پێکەوە کار کردن و نمایش کردنی کەلتووری وڵاتەکانیان، کە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە ژیانی ڕۆژانەی ئەوروپادا، کۆمەڵەی کوردی موردایك ساڵانە ئەم جۆرە پێشانگایانە نمایش دەکات و ڕێکی دەخات لە نێوان هونەرمەندانی کورد و ئەوروپییەکان .
تابلۆکان باس و خواستی ئەو ڕۆژانانەن و لەدایك بوویی ئەو ڕۆژە سەختانەن کە میللەتی کورد بەسەریدا تێدەپەڕێت و بە وێنەیەکی تر دەخرێتە بەر چاوی میللەتانی جیهان ، پێشانگای دووەمی پایز لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن هەنگاوێکە بۆ خزمەتی کەلتووری کوردی و پێکەوە ژیان و کار کردن و بەرەو پێش بردنی دۆستایەتی کوردو ئەوروپا، دوور لە شەڕو وێران کاری و داگیر کردن و ئەنفال و زیندە بەچاڵ کردن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.