ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گومرگی عێراق له‌سه‌ر 27 خاڵ په‌یوه‌ست به پرسی گومرگی رێككه‌وتووین و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ لابردنی ئه‌و سێ خاڵه گومرگییه‌ی به‌غدا كه له رێگه‌ی نێوان (كه‌ركووك - هه‌ولێر) ، (كه‌ركووك- سلێمانی) و (موسڵ - دهۆك) دانرابوون.
ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون كه عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك پێناسی گومرگیان هه‌بێت و زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له هه‌موو نووسراوێكی مامه‌ڵه گومرگییه‌كاندا ده‌بێت.
سه‌رچاوه / رووداو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.