رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت ئیسرائیلی ئاشكرایكردووه، كه ئه‌فرایم هێڵڤی ، سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای سیخورِی ئیسرائیلی ناسراو به مۆساد په‌یوه‌ندی بهكۆمپانیایهكی تایبه‌ت به بواری سیخوڕی "بلاك كیوب" كردووه و به‌ڵێنی پۆستێكی هه‌ستیاریان له‌و كۆمپانیایه پێداوه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، هێڵڤی وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیاكه و سه‌رۆكی لێژنه‌ی راكێشانی كڕیار ده‌ست به‌كار ده‌بێت، هاوكات پۆستی راوێژكارێكی گه‌وره له بواری پێگه‌یاندنی سیخوڕ‌و كێڵگه‌ی سیخوریی به‌ده‌ست دێنێ.
جگه له‌مه‌یش هێڵڤی له بواری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌واڵگری كۆمپانیاكه‌و چاودێری كردنی كه‌سانێك له جیهان كار ده‌كات.
![ktv](/sites/default/files/inline-images/kostka-_33_.jpg)
شایانی باسه بلاك كیوب كه به بهردهشهكه ناسراوه له ساڵی 2010 دامه‌زراوه‌و یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به بواری سیخوڕی و لێكۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه بۆ ئه‌و لایه‌نانه كارده‌كات كه هێزێكی گه‌وره‌ی له‌راده‌به‌ری داراییان له بازاڕه تایبه‌تییه‌كاندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها له كۆمپانیای بلاك كیوب چه‌ند ئه‌ندامێكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به مۆساد كارده‌كه‌ن، جگه‌له‌مه‌ش كۆمپانیاكه خه‌ڵكانێكی شاره‌زاو لێهاتوو وه‌رده‌گرێت كه له‌لایه‌ن یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری ئیسرائیلی مه‌شقیان پێكراوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه/ rt
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.