Erbil 11°C دووشەممە 10 شوبات 18:03

یه‌کێتى : چاوه‌ڕوانین شاندی پارتى سه‌ردانمان بکات

پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت سه‌ردانى لایه‌نه‌كان ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11 ى 11 ى 2018 ، شاندێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانى  سەردانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سلێمانی- ھەڵەبجە كرد

كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو شاند تایبه‌ت بووه‌ به‌ده‌ستپێكردنى گفتوگۆی نێوان هه‌ردوو پارتدا له‌سه‌ر  پێكهێنانى كابینه‌ى داهاتووی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 


له‌دوای كۆنگره‌كه‌ش سه‌عدی پیره‌ گوته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان  ڕایگه‌یاند 
چاوه‌ڕوانی شاندی باڵای  پارتی دیموكراتى كوردستان ده‌كه‌ین سه‌ردانى یه‌كێتى بكات بۆ ئه‌وه‌ى گفتو گۆ له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌ستپێبكرێ له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 


 ڕاشیگه‌یاند  دواكەوتنی گفتوگۆكان بەشێكی پەیوەندیی بە یەكلاكردنەوەی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنەوە ھەبووبێت، چونكە زۆر لەمێژنییە ئەنجومەنی دادوەری ئەنجامەكانی پەسندكردووە ،  ئێستاش ھەردوولامان بۆ كۆبوونەوە ئامادەیین و وەك یەكێتی چاوەڕێی پارتی دەكەین و پارتیش یەكێتی ئاگاداركردووەتەوە كە لیژنەیەكیان بۆ سەردان و گفتوگۆكردن ئامادەكردووە، لە ماوەیەكی نزیكدا گفتوگۆكان دەست پێدەكەن.

 عارف تەیفور به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان  له‌سلێمانى - هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید ڕایگه‌یاند  ھیواخوازین كە پەیوەندییەكانمان له‌گه‌ڵ  یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەھێزتربێت.

 ڕاشیگه‌یاند لەگەڵ یەکێتی حکومەت پێکدەهێنین و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش بۆ بەشداربوون لە کابینەی داهاتووی حکوومەت گفتوگۆ دەکەین.

عارف ته‌یفور ڕاشیگه‌یاند لە کابینەی ئێستای حکومەت بەشێك لەو لایەنانەی لە حکومەت بەشداربوون، لەگەڵ هاتنی قەیرانی دارایی و شەڕی دژ بە داعش، پارتی و یەکێتیان بە تەنیا جێهێشت و لە حکومەت هاتنەدەرەوە.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.