ئه‌مڕۆ 11ی تشرینی دووه‌م، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له گراهام فرانكلین، سه‌رۆكی رێكخراوی سه‌ماریتان پێرس كرد.
له دیداره‌كه‌دا، خالید جه‌مال ئه‌لبێر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ئاینی مه‌سیحی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی ناوچه رزگاربووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش به‌گشتی و ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی و فریاگوزارییه‌كان كرا.
![رلا](/sites/default/files/inline-images/1_69.jpg)
مه‌سرور بارزانی سوپاسی فرانكلین گراهامی كرد بۆ دۆستایه‌تی دێرینی له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه مرۆییه‌كان به‌و خێزانانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، كه به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش ئاواره‌بوون.
هه‌روه‌ها بیروڕا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دابینكردنی ئاسایش بۆ كه‌مینه ئایینیه‌كان ئاڵوگۆڕكرا، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێد و ماڵی خۆیان.
به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی گه‌لی كوردستان و به‌رده‌وامیدان به‌و كلتووره ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.