له چله‌مین مه‌راسۆنی ڤۆدافۆندا له ئیستانبوڵ له توێژی پیاواندا وه‌رزشوانی كینیی، فیلیكس كیموتای و له توێژی خانمانیشدا له هه‌مان وڵات روس جیپنگتیچ پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و ژماره‌ی پێوانه‌یی پاركوریان شكاند.
مه‌راسۆنه 42 كیلۆمەتر و 195 مه‌ترییه‌كه كه 250 مه‌تر بەرلە پردی شه‌هیدانی 15ی ته‌مووز ده‌ستیپێكرد و له مه‌یدانی سوڵتان ئه‌حمه‌د كۆتایی هات، فیلیكس كیموتای مه‌وداكه‌ی به‌دوو كاتژمێر و نۆ خوله‌ك و 57 چركه بڕی و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.
له توێژی پیاواندا عه‌بدی ئیبراهیم عه‌بدۆی به‌حرێنی مه‌وداكه‌ی به‌دوو كاتژمێر و 10 خوله‌ك و 37 چركه بڕی و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، ئه‌براهام كیپرۆتیجی فه‌ڕه‌نسی به ره‌گه‌ز كینیی مه‌وداكه‌ی به دوو كاتژمێر و 10 خوله‌ك و 55 چركه بڕی و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
له چله‌مین مه‌راسۆنی ڤۆدافۆندا له ئیستانبوڵ له توێژی خانمان وه‌رزشوانی كینیی، روس جیپنگتیچ مه‌وداكه‌ی به‌دوو كاتژمێر و 18 خوله‌ك و 35 چركه بڕی و پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و ژماره‌ی پێوانه‌یی پاركوری شكاند. ئه‌و وه‌رزشه‌وانه كینیاییه ساڵی رابردوو ئه‌و مه‌ودایه‌ی به‌دوو كاتژمێر و 22 خوله‌ك و 36 چركه بڕی و ژماره‌ی پێوانه‌یی به‌ده‌ستهێنابوو.
هه‌ر له توێژی خانمان مارگارێت ئاگای كینیایی مه‌وداكه‌ی به‌دوو كاتژمێر و 25 خوله‌ك و چوار چركه بڕی و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا، فاتوما سادۆی ئه‌سیوبی مه‌وداكه‌ی به‌دوو كاتژمێر ز 31 خوله‌ك و پێنج چركه بڕی و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.
سه‌رچاوه - AA
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.