Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:41

سعوودیه‌ عێڕاقی رازیکردووه‌ تا نرخی نه‌وت دابه‌زێنێت

له‌كاتی دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ هه‌نارده‌ی كاره‌بای سعوودیه‌ بۆ عێڕاق كردووه‌
سعوودیه‌ عێڕاقی رازیكردووه‌ تا نرخی نه‌وت دابه‌زێنێت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه‌ له‌دیدارێكدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوته‌ عێراقییه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، توانیی حكومه‌تی عێڕاق به‌وه‌ رازیی بكات به‌های نه‌وتی خاو دابه‌زێنێت.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق رایگه‌یاند كه‌ له‌ دیداری رۆژی شه‌ممه‌ی نێوان خالد فالح وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه‌ و سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق، ئه‌م دوو وڵاته‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگیر كردنی بازاڕی جیهانیی نه‌وت و رێگریی له‌ زیابوونی به‌های نه‌وت به‌هۆی سزا له‌سه‌ر فرۆشی نه‌وتی ئێران، به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاریی نزیكیان هه‌بێت و عێڕاقیش به‌های نه‌وتی خاوی خۆی دابه‌زێنێت.

جیا له‌مه‌ به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌كاتی دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ هه‌نارده‌ی كاره‌بای سعوودیه‌ بۆ عێڕاق كردووه‌، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش وه‌ك جێگره‌وه‌ی كاره‌بای ئێران خرابێته‌ به‌ر باس كه‌ له‌ ئێستادا رۆژ به‌ رۆژ سزای زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر تاران.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.