ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی هاوسه‌رگیری كردنی له‌گه‌ڵ ساریه سواس، گۆرانیبێژی سووری روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند.
له‌مباریه‌وه ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به پێگه‌ی ئارام نیوزی راگه‌یاندووه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له هاوسه‌رگیری كردنی من له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ساریه سواس ده‌كه‌ن دووره له راستییه‌وه، چونكه من له ژیانمدا یه‌ك جاریش پێی نه‌گه‌یشتووم و نایناسم، ئێستا له‌میانه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ته‌له‌فۆنه‌ی ئێوه گوێم له ناوه‌كه‌ی و كاره‌كه‌ی بووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من پێشتر سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌زاهه بووم و چوند دۆسییه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵیم ئاشكرا كردووه، بۆیه ده‌یانه‌وێ له‌و رێگایه‌وه وێنه‌ی من ناشرین بكه‌م.
دوێنێ شه‌ممه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاوكرایه‌وه كه گوایه ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عي له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ساریه سواس هاوسه‌رگیری كردووه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌ك ملیۆن دوَلاری پێ ده‌دات.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.