گۆرانیبێژی لێهاتوو و خاوه‌ن به‌هره " ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده " یه‌كێكه له‌م گۆرانیبێژانه‌ی هه‌میشه هه‌ولیداوه بۆ زیاتر پێشوه‌چوونی هونەرەكەی داهێنانی ناوازە و بێ وێنە ئەنجام بدات كە ببێتە جێگای سەرسووڕمانی هەموو لایەك .
گۆرانیبێژی ده‌نگ زوڵال " ئه‌مه‌ل سه‌عید " خاوەنی دەیان گۆرانی و كلیپە و ساڵانێكه له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ی له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌رده‌بات ، لە دوا بەرهەمی هونەری خۆیدا داهێنانی تازەی كردوە و بە شێوەیەك لە گۆرانیەكەیدا هەردوو كلتووری كوردی و یۆنانی تێكەڵ بەیەك كردوە و گۆرانیەكەی بە كوردی گوتووە و كۆپلەیەكی یۆنانیشی تێكەڵ كردووە .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده شارەزاییەكی باشی لەو بوارە هەیە و ماوەیەك لەمەوبەر لە وڵاتی بەریتانیا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هونەری سەردەمدا بۆ گشت ستایلەكان بەدەستهێنا .
جێی باسه ئاوازی گۆرانیەكە یۆنانیە و موزیكەكەی لەلایەن هونەرمەند " ڕۆژ كەریم " بۆ دانراوە و هۆنراوەكەشی واته تێكستی گۆرانییه‌كه له لایه‌ن " بەڵێن سەنگاوی " ئاماده‌كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.