ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه كتێبى (حه‌وت ساڵى یانه‌ى ڕیالأ مه‌درید) له‌دوو تیۆى (225) په‌ڕه چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه نووسه‌ر (هه‌وراز كاوه) ئاماده‌ى كردووه، كه دیووى دووه‌مى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى یانه‌ى شاهانه باس ده‌كات و به‌وردى تیشكى خستۆته سه‌ر سیاسه‌تى یانه‌كه و لایه‌نى ته‌كتیكى ڕاهێنه‌ران و ژوورى جل گۆڕینى تیپه‌كه و بردنه‌وه‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان و دژیه‌تى مۆرینهۆ بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و هۆكارى ده‌ركردنى ئه‌نچیلۆتى و شكستى بێنتێز، هه‌روه‌ها ململانێى كلاسیكۆ به‌شێكى گرنگى نێو ئه‌م په‌رتووكه‌یه، جگه له‌وه‌ى كاریگه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئیسپانى و جیهانى له‌سه‌ر مێره‌نگى باس كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووداوه شاراوه‌كانى پشت په‌رده‌ى یانه‌ى ڕیاڵ، باسى ئه‌و ڕێگا دژوار و دروسته ده‌كات، كه زێدانى ڕاهێنه‌ر توانى تیپه‌كه‌ى پێ بخاته سه‌ر لووته‌كه و ڕۆناڵدۆش بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر به ئارامى له تیپه‌كه‌دا یاریی كرد.
ئه‌م كتێبه وه‌رزشییه كوردییه تازه چاپكراوه، له‌مكاته‌دا له زۆربه‌ى كۆشك و كتێب فرۆشییه‌كانى كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.