Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:53

به‌ وێنه‌ .. ئه‌مریکا هێزێکی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ی عێراق بڵاوه‌پێکرد

به‌ په‌ره‌شووت دابه‌زیون
کوردستان TV
100%

قاسم موسلیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری رۆژئاوای ئه‌نبار رایگه‌یاندووه‌: ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی چه‌ند كه‌سێك به‌ په‌ره‌شووت له‌ نێو فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له‌ نزیك سنووری نێوان عێراق سوریا دابه‌زیون.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شی شه‌عبی كه‌ بۆ ئاژانسی نون –ی هه‌واڵی قسه‌ی كردووه‌ ده‌ڵێت: جموجۆڵه‌كانی ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی تۆپهاوێژه‌كانی له‌ باره‌گای فیرقه‌ی هه‌شت له‌ قائیم و جێگیركردنی له‌ ناوچه‌ی بیرئه‌لمه‌راسمه‌ له‌ جه‌زیره‌، ئامانج لێی تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه‌.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌یان په‌ره‌شووتوان له‌نێو فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ خاكی عێراق دابه‌زیون.

موسلیح، پێشبینیشی كردووه‌ كه‌ ئه‌و په‌ره‌شووتوانانه‌ تیرۆریست بن و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كدا كار بكه‌ن.

ktvktv

ئاماده‌كردنی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.