شەهرامی کەمانگەر یەکێكه لە ژەنیاره بەتواناکانی ژەنینی ئامێری عوود لە شاری سنەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، ماوه‌ی 20 ساڵه له‌م بواره‌دا چالاكانه كار ده‌كات .
شه‌هرام ساڵی ۱۹۷۹ی زائینی لە شاری کامیاران سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە ، ساڵی ۱۹۹٨ی زائینی خوێندنی ناوەندی لە خوێندنگای غەفاری کامیاران تەواو کردووە و دواتر لە کۆلێژی حقوق لە زانکۆی کرماشان درێژەی بە خوێندن داوە .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ساڵی 1996 چالاكی هونه‌ری ده‌ستپێده‌كان ، سەرەتا بە مۆسیقای ئێرانی لە لەگەڵ مامۆستایان ئیقباڵ خاک تینەت، هاشم کەمانگەر و بەهرامی ساعێد بۆ فێر بوونی قوژبنە ئێرانیەکان بە ئامێری تار بووە و، دواتر دەستی کردوە بە ئامێری عوود .
ساڵی ۲۰۱۵ وەک مامۆستایەکی مەکتەبی عوودی بەغداد لە فێرگەی موژده لە شاری سنە چالاکی هونەری نواندووە، سەرەڕای مەکتەبی عوودی بەغداد، لە بواری مەقاماتی کوردی و شێوازەکانی شارەزایی زۆری هەیە، و هەموو مەقامە کوردییەکان بە شێوەی زانستی هێناوتەوە بەر باس و لێکۆڵینەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.