Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 17:43

2 کەس بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیرکران یەکێکیان ماددەی هۆشبەری پێوە گیراوە

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوای بەدواداچونی سکاڵای ئەو هاوڵاتیانەی داوایان تۆمار کردووە لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا سەبارەت بەوەی کە دزی لە ماڵەکەیان کراوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و بڕیاری دادوەر بەدەست هات بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان.

دوای بەدواداچوون و هەوڵێکی زۆر لە هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران و سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، لە شەوی ۳بۆ ٤ / ۱۱ / ۲۰۱۸ کەسێکیان دەستگیرکرد بەناوی ( د،ب) تەمەن ۲۹ ساڵ دانیشتوی ڕانیە لە ڕەگەزی نێر، کە هەستاوە بە دزینی چەندین کەل و پەلی وەک پارە و زێر و چەک و کۆمپیوتەر و هەندێک شتی تری ناو ماڵ لە ناحیەی حاجیاوا سەرەڕای ئەوەش لە کاتی دەستگیرکردنەکە چەند جۆرێک لە مادەی هۆشبەری پێوە گیراوە کە بەکاری هێناون.

کەسی دووەم بەناوی ( ڕ،ح) تەمەنی ۳۲ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی چوارقوڕنە کە پێشتر لەلایەن هێزکانمان لە نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستگیر کرابوو لەگەڵ تۆمەتباری یەکەم چەند جارێک بەیەکەوە تاوانی دزیان ئەنجامداوە.

پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هەردوو تۆمەتبارانی سەرەوە بە ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ،  هەردوو تۆمەتبارەکان پێشینەیان لە تاوان هەیە و پێشتر لەسەر تاوانی دزی کردن حوکم دراون.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.