سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌و (49) ملیۆن دیناره حه‌ڵاڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حه‌رام بوایه ئێـمه وه‌رمان نه‌ده‌گرت و به‌لایدا نه‌ده‌چوین.
مه‌لا مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی ،سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، به‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه: ئه‌و (49) ملیۆن دیناره حه‌ڵاڵه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حه‌رام بوایه ئێـمه وه‌رمان نه‌ده‌گرت و به‌لایدا نه‌ده‌چوین، ئێمه به ملیار به چه‌ندین ده‌فته‌ر پاره‌مان دراوه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆمان بگۆڕین به‌ڵام نه‌مان گۆڕیووه، وه‌ك وتم ئه‌وه مووچه‌ی شه‌ش مانگه، هه‌ر بۆ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتار نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكه، به‌ڵام به‌پێی ڕێژه‌كه ده‌گۆڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.