Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:30

مه‌سعود حه‌یده‌ر: پێویستە پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 بگەرێنرێتەوە بۆ حکومەت

دژ بە گەلی کوردستان مافی خەڵکەکەی نووسراوەتەوە
کوردستان TV
#7
100%

په‌رله‌مانتارێكی كورد، ئه‌و هۆكارانه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت به‌هۆیانه‌وه‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019 بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ حكوومه‌ت و پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتارى پێشووى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ خولى ڕابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى، ده‌ڵێت: پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019 بەنەفەسی سەرۆک وەزیرانێکی دیکتاتۆرو شۆڤێنی و تایفی نووسراوەتەوە کە بایەخی بە ناوچە سوونێکان نەداوەو پارێزگاکانی خوارووی عێراقی پشتگوێ خستوەو دژ بە گەلی کوردستان و قەوارەی فیدراڵی دەستوری ھەرێمی کوردستان و مافی خەڵکەکەی نووسراوەتەوە.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، ئەم پرۆژە یاسایە پەسەندکراو نەبووە لەلایەن وەزیرانی کابینەی پێشوو وە گونجاو نییە لەگەڵ کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق، بۆیە پێویستە بگەرێنرێتەوە بۆ حکومەت و پێداچوونەوەی بۆ بکرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.