Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:55

محەمەدی حاجی مەحمود: هیوادارم حکوومەتی داهاتوو، حکوومەتی خەڵکی کوردستان بێت

محەمەدی حاجی مەحمود و عارف ته‌یفور له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018، محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە سلێمانی، هیوای خواست لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، کاری ئۆپۆزیسیۆن بە یاسایی بکرێ، هیوادارم یاسایەک بۆ ئۆپۆزیسیۆن دابڕێژرێ.

محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا ھات لەگەڵ عارف تەیفور، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی- ھەڵەبجە، گوتیشی: لە كابینەی پێشتر لەسەرەوە حكوومەتی بنكە فراوان بوو، بەڵام بنكەكەی زۆر باریك بوو، بۆیە هیوادارم حکوومەتی داهاتوو، حکوومەتی خەڵکی کوردستان بێت.

محەمەد حاجی مەحموود، راشیگەیاند: من لەگەڵ حكوومەتی بنكە فراوان نیم و لەگەڵ ئەوە نیم حكوومەت قورخ بكرێت لەنێوان چەند حزبێك، ئەو حزبانەی دەیانەوێت بەشداری لە حكوومەت بكەن بابێنە ناو حكوومەت، ئەوانی دیكەش دەتوانن ببن بە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام ھیوادارم یاساییەكیش بۆ چۆنییەتی کارکردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان دەرچێت.

محەمەدی حاجی مەحمەد، هەروەها رایگەیاند، هەر لایەنێک پێی باش بوو با ببێتە ئۆپۆزیسیۆن.

گوتیشی حکومەتی داهاتوو بنکە فراوان نابێت و ئێمە پشتیوانی ئەوە ناکەین بنکەفراوان بێت، هێشتا ڕوون نییە کێ بەشداری حکومەت دەکات و چۆن حکومەتەکە پێکدێت، بەڵام لەکاتی دەستپێکردنی دانوستانەکاندا ئەوە روون دەبێتەوە و ئێمەش بڕیاری خۆمان دەدەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.