سه‌رۆك هۆزه‌كانی شنگال له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌وه و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ له هۆڵی میدیا له ناحیه‌ی فایدێ سه‌رۆك هۆزه‌كانی شنگال و ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوونه‌وه و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال گفتوگۆ له‌سه‌ر كرد.
له‌لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كانی شنگال رایانگه‌یاند كه تا ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال نه‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه‌ش ناگه‌ڕێینه‌وه
دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبەری2017، بەشێك لە بەرپرسانی ئیدارەی شنگال له كاركه‌وت، دواتر شهحدی شه‌عبی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌یان ده‌كرد، هه‌فته‌ی رابردووش هەوڵێك درا بۆ گەڕانەوەی ئەو بەرپرسە كوردانە بۆ سەر كارەكانیان، بەڵام به فیتی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له ژێره‌وه هاووڵاتیان رێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م قائیمقامی شنگال و بۆ رێگریكردن له ناوبراو ئه‌نجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.