Erbil 11°C ھەینی 07 شوبات 20:00

لەبارەی پشووی رۆژی چوارشەممە روونکردنه‌وه‌ دەدرێت

لەبارەی پشووی فەرمیی بۆنەیەکی ئایینی
کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پشووی فەرمیی بۆنەیەکی ئایینی ڕوونکردنەوە دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،  گوایە رۆژی چوارشەممە  7 تشرینی دووەمی 2018 پشوی فەرمیە بە بۆنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) له‌سه‌ر بێت، بەڵام ئەو رۆژە پشوو نییە  بەڵکو 20 ئەم مانگەیە.
 
وتیشی: " بۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام هەموو ساڵێک پشووی فەرمییە و ئەمساڵیش ئەو رۆژە دەکەوێتە 20 تشرینی دووەم و ڕۆژی سێشەممە، لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامیش پشوی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.