Erbil 12°C ھەینی 07 شوبات 17:04

تۆڕی میدیای رووداو : تیمێکمان دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بوون

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا  تۆڕی میدیای ڕووداو ڕایده‌گه‌یه‌نن ، تیمێکمان لە ئامەد کە بە مەبەستی رووماڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەڕێوەبوون، لەنێوان ئیلێهـ - سێرت تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن تیمه‌كه‌  لە ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێر و وێنەگر و شۆفێرەکەی پێکهاتبوون، دوای چارەسەری سەرپێی لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی حەزۆی ئیلێهـ ، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئیلێهـ کراون. 


 تۆڕی میدیای رووداوی ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، بەگوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی گشتی باتمان، تەندروستی ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو و شاکر ئویگاری وێنەگری جێگیرە و جیهان دەمیرتاشی شۆفێر، چارەسەری بۆ دەکرێت.

ڕووداوه‌كه‌ بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و تەڕبوونی جاددە بووه‌ ،  ئۆتۆمبێلەکە لە جاددەی ئیلێهـ - سێرت لە نزیک شارۆچکەی حەزۆ لەڕێگەی خۆی دەرچووە و وەرگەڕاوە.

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.