دوو تەقینەوە لە شاری رەققەی سووریا روویاندا، بەهۆیانەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا شەڕڤانی هەسەدە هەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی 11 /2018 دوو تەقینەوە لە شاری رەققەی سووریا روویاندا، بەوهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و برینداربوون، کە لەنێو بریندارەکاندا شەڕڤانی هەسەدە هەن.
بەپێی زانیارییەکان لە شەقامی باسل ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە جۆری سۆزۆکی تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە کەسێکی مەدەنی گیانیلەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون، کە لەنێویاندا سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)هەن.
هەر ئێوارەی ئەمڕۆش ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی نوور لە شاری رەققە تەقییەوە، کە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەش ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
لە پاش تەقینەوەکان رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هەردوو تەقینەوەکەی رەققەی سوریای لە ئەستۆگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.