گۆرانی بێژی لاو میران عه‌لی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی "بمدوێنه" بڵاوده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌شیدا مژده‌یه‌ك ده‌داته هه‌وادارانی.
ڤیدێو كلیپی (بمدوێنه)له تێكستی (ئیسماعیل ساڵح)ه ئاوازی خۆیه‌تی وه‌كاری ده‌نگیشی له‌لایه‌ن سیامه‌كی فه‌قێزاده‌وه بۆ كراوه..
شایاینی باسه له ستۆدیۆ ئه‌كتیڤ كاری تۆماری ده‌نگی بۆكراوه‌و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌توانا ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زانه‌وه كاری وێنه‌گرتنی له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدراوه.
هونه‌رمه‌ند میران عه‌لی وتیشی: رایگه‌یاند به‌م زووانه له شاری سلێمانی كۆنسێرتێك ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له گۆرانه‌ییه‌كانی ناو كۆنسێرته‌كه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.