هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان " میدیا حه‌سۆ " خاوه‌نی ژماره‌یك ڤیدیۆ كلیپی بڵاوكراوه‌یه و دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری بریتیه له كلیپێك له‌سه‌ر پێشمه‌رگه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كلیپه تازه‌كه‌ی له ژێر ناوی " زێره‌ڤان لهشكهرێ رۆژ " بۆ پێشمه‌رگه ی گوتووه كه تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن " بورهان زێباری " ئاماده‌كراوه و له ستۆدیۆی " محه‌مه‌د زه‌كی " له شاری دهۆك دروستكراوه ، هونه‌رمه‌ند كامه‌ران بێتاسی كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه كردووه و له ناو له‌شكری رۆژ كاری وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه ئه‌نجامدراوه .
میدیا ئاشكرایده‌كات كه زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان گوتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ره‌خساوه له رۆژئاوا ، وتیشی تا ئێستا هیچ سیدییه‌كی نییه به‌لام خاوه‌نی 4 كلیپه ، یه‌ك له كلیپه‌كان له‌سه‌ر ده‌رباره‌ی كچی پێشمه‌رگه‌یه و یه‌كێكی دیكه ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستییه و یه‌كێكیش له‌سه‌ر ده‌وله‌تی كوردستانه و كۆتا به‌رهه‌میشی ئه‌وه‌ی ئێستایه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.