Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:06

عادل عه‌بدولمه‌هدى 6 وه‌زاره‌تى تر یه‌کلا ده‌کاته‌وه‌

له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه‌ ئاشكراى ده‌كات، له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌ش وه‌زاره‌تى تر یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ بۆ جارێكى تر ده‌مێنێته‌وه‌.

جاسم ئه‌لبوخاتى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا شه‌ش وه‌زاره‌ت له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى ماونه‌ته‌وه‌ یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌.

جاسم ئه‌لبوخاتى له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، سووربوون و خواستێكى زۆر له‌لاى عه‌بدولمه‌هدى و هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌م ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ یه‌كلا بكرێنه‌وه‌ كه‌ ماونه‌ته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، هیوایه‌كى گه‌وره‌ هه‌یه‌ ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان یه‌كلا ببنه‌وه‌، ته‌نیا وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ نه‌بێت كه‌ ناكۆكییه‌كى قووڵیان له‌سه‌ره‌.

بڕیاره‌ سێشه‌مى داهاتوو په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنێك ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندیدى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ پێشكه‌ش بكات كه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

رۆژى بیست و چواری مانگى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى كاندیدى چوارده‌ وه‌زاره‌تى ئاشكرا كرد و هه‌شت وه‌زاره‌تیش ماونه‌ته‌وه‌. كه‌ له‌نێو ئه‌م هه‌شته‌دا هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌ گرینگه‌كه‌ى ناوخۆ و به‌گرى هه‌یه‌، ئێستا‌ سه‌رۆك وه‌زیران خۆى به‌وه‌كاله‌ت ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.