Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:25

ئەمەریکا: چارەسەرێک بۆ کێشەی هێزە کوردییەکان و تورکیا لە سووریادا ده‌دۆزینه‌وه‌

جێڤری: ئامانجی ئەمەریکا لە سووریا دەرکردنی هێزەکانی ئێرانە
کوردستان TV
100%

بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ کێشەی هێزە کوردییەکان و تورکیا لە سووریادا دەکات.

جێمس جێڤری، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتن کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ کێشەی هێزە کوردییەکان و تورکیا لە سووریادا دەکات.

دووپاتیشی کردەوە، کە وڵاتەکەی لەبەرامبەر بە ئامانج کردنی هێزەکانی ئەمەریکا سووریا بێدەنگ نابێت و وەڵامی توندی بۆ ئەو وڵاتە و لایەنە دەبێت کە زیان بە هێزەکانیان لە سووریا بگەیەنن.

جێمس جێڤری، هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، ئامانجی ئەمەریکا لە سووریا دەرکردنی هێزەکانی ئێرانە بە رێگەی سیاسی، ھەروەھا ئیسرائیل بژاردەی سەربازی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە سووریا هەڵبژاردووە و هێزەکانی ئێران دەکاتە ئامانج.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.