به‌پێى هه‌واڵێكى به‌غداد پۆست، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى تشرینى دووه‌مى 2018، ره‌زا ئه‌لته‌میمى چالاكوانى مه‌ده‌نى شارى به‌سره رایگه‌یاند: خه‌ڵكى شارى به‌سره‌ى باشوورى عێراق خۆیان بۆ خۆپیشاندانێكى فراوانى ئاشتیانه ئاماده‌كردووه.
ره‌زا ئه‌لته‌میمى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: چالاكوانى باكوورى شار‌و ناوهندو قه‌زاكانى پارێزگاى به‌سره خۆیان بۆ خۆپیشاندانێكى فراوان ئاماده‌كردووه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه خۆپیشاندانه‌كه ئاشتیانه ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك ئاژاوه بنێته‌وه خۆیان راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانى ده‌كه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا هێزه ئه‌منییه‌كان نابێت ده‌ستدرێژى بكه‌نه سه‌ر خۆپیشاده‌ران.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌لته‌میمى ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه خۆپیشاندانه‌كه دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار ئه‌نجامده‌درێت و هه‌روه‌ها وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ستیان پێكردایه و هه‌ندیك له رێكخراوه‌كان بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه به‌شدارى له‌و خۆپیشاندانه نه‌كه‌ن كه بڕیاره سبه‌ى ئه‌نجامبدرێت.
جێى ئاماژه‌یه له چه‌ند مانگى رابردوودا، خۆپیشاندان له به‌سره و چه‌ند پارێزگایه‌كى دیكه‌ى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، دژى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌لى كاركردن ئه‌نجامدران و به‌هۆى گرژیى له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى به‌سره و كوژران و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر حكوومه‌تى عێراق به‌ڵێنى به خه‌ڵكى به‌سره دا كه داواكانیان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام وه‌ك خه‌ڵكى به‌سره ده‌ڵێن تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانیان له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه نه‌بوونه‌ته كردار و جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.