جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێش ده‌ستپێكردنی دوا كۆبوونه‌وه‌ی خوولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌كێك له‌و بڕیاره مێژووییانه‌ی ئه‌و خووله‌ی په‌رله‌مان ده‌ركرد، ناردنی هێزی پێشمه‌رگه بوو بۆ كۆبانی بۆ به‌رگریكردن له‌و شاره و رێگه‌گرتن له داگیركاری چه‌كدارانی داعش، هه‌روه‌ها ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و چەندین بڕیاری دیکە.
ئەمرۆ 31ی ئۆكتۆبەری 2018 كۆتا دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكراشی ده‌كات له‌ماوه‌ی چوار ساڵی كاركردنیان په‌رله‌مانی كوردستان 31 ياسايان ده‌ركرد.
جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرەڕای کەموکوڕی و ناکۆکی سیاسی، پەرلەمانی کوردستان لە زۆر پرسدا سەرکەوتووبوو، بەتایبەت بڕیاری ناردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان و چەندین بڕیاری دیکە .
گوتیشی: ناردنی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ بڕیارێکی مێژوویی بوو، خەڵکی هەرچوار پارچەی کوردستانیش بەو بڕیارە خۆشحاڵ بوون، ئەمەش نیشانەی بەهێزیی هەرێمی کوردستانی پیشاندا، کە دەتوانێت هاوکاری پارچەکانی دیکە بێت، ئەو بڕیارەش ئاسان نەبوو، بڕیاری سەرۆک بارزانی بوو و پەرلەمانی کوردستانیش پەسندی کرد، ئەمەش بووە جێگەی سەرسوڕمانی خەڵکی دونیا کە کوردستان ئەو هێزەی هەبێت، نەک تەنها خۆی بپارێزێت، بەڵکو عێراق و کۆبانێش بپارێزێت.
جەعفەر ئیمینکی، باسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیش دەکات کە تێیدا زیاتر لە 92%ـی بەشداربووانی ریفراندۆمه‌كه بە (بەڵێ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا و دەڵێ "بڕیاری ریفراندۆم، یەکێکی دیکەبوو لە بڕیارانەی پەرلەمان بڕیاری لەسەردا".
لەبارەی کاتی دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتی "دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی دادوەرییە، ئومێدەوارین لە 5 بۆ 6ـی 12 دانیشتنی سوێندخواردن ئەنجامبدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.