دوێنێ سێشه‌ممه 30-10-2018 له‌ڕێوڕسمێكی تایبه‌تدا زانكۆی سۆران، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری فه‌خری به‌خشییه پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هیدی شه‌ڕی دژ به تاریكپه‌رستانی داعش، كه به‌ر له شه‌هیدبوونی قوتابی ماسته‌ر بووه له زانكۆی سۆران.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، كاربه‌ده‌ستانی حزبی وحكوومی ده‌ڤه‌ری سۆران و باله‌كایه‌تی، مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆ و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له میوانان، خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هید، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، بڕوانامه‌ی ماسته‌ری فه‌خری به‌خشرایه قوتابی و پێشمه‌رگه شه‌هید (عه‌بدوڵا حسێن مامه‌ند) كه له‌پێناو به‌رگری كردن له‌خاكی كوردستان شه‌هیدكرا.
شایانی باسه شه‌هید عه‌بدوڵڵا حسێن مامه‌ند، قوتابی ماسته‌ر بوو له به‌شی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆ، كه له رێكه‌وتی 20-10-2016 له‌شه‌ڕی دژ به تاریكپه‌رستانی داعش، له پێناوی پاراستنی كوردستان شه‌هید بوو. ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی به‌خاكسپێردرا
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.