Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:10

له‌ هه‌ر کاتژمێرێکدا 10 که‌س له‌ عێراق ته‌ڵاق ده‌درێت

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌یان كردووه‌ ئافره‌تن
کوردستان TV
100%

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاندووه‌: له‌هه‌ر كاتژمێرێكدا 10 كه‌س له‌ عێراق  ته‌ڵاق ده‌درێت و له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگی ئه‌مساڵیشدا 48 هه‌زارو 147 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

هاوكات لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیان وایه‌ رێژه‌كه‌ تاكۆتایی ئه‌مساڵ بگاته‌ 100 هه‌زار حاڵه‌ت، زۆرترین رێژه‌ش به‌ر به‌غدای پایته‌خت كه‌وتووه‌ كه‌ ده‌گاته‌ سه‌دا 44.

 به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان رێژه‌ی جابوونه‌وه‌ له‌ ساڵی 2004 تا 2017 گه‌یشتۆته‌ 700 هه‌زار حاڵه‌ت ، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی داوای جیابوونه‌وه‌یان كردووه‌ ئافره‌تانن كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ سه‌دا 70.

 

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / جه‌زیره‌ نێت

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.