Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:16

مرۆڤ ٦٠ لە سەدای ئاژەڵە کێوییەکانی لەناوبردووە

لە ماوەی ٤٤ ساڵی رابردوودا
کوردستان TV
100%


سندوقی نێودەڵەتی بۆ گیانەوەرە کێوییەکان رایگەیاند، مرۆڤ لە ٤٤ ساڵی رابردوودا، ٦٠ لەسەدای ئاژەڵە کێوییەکانی سەر گۆی زەوی لەناوبردووە.

لە راپۆرتێکی سندوقەکەدا کە ٥٩ زانا بەشدارییان تیایدا کردووە ھاتووە "لە کۆی ئاژەڵی شێردەر، خشۆک، ماسی و باڵندە بە رێژەی ٦٠ لەسەدا ژمارەیان کەمبووەتەوە، ئەویش بە ھۆی ستەمکارییەکانی مرۆڤ دەرھەق بە سروشت.

زاناکان لەو راپۆرتەدا ئاماژەیان بەوەشداوە، توێژینەوەیان لەسەر ١٦ ھەزار و ٧٠٤ ئاژەڵ و زیاتر لە چوار ھەزار جۆری ئاژەڵە کێوییەکان لە جۆری شێردەر، باڵندە و خشۆک ئەنجامداوە و دەرکەوتەوە ژمارەی ئەو ئاژەڵانە لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ساڵی ٢٠١٤ بە رێژەی ٦٠ لەسەدا کەمبووەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ھۆشداری ئەوەش دراوە کە بەردەوامبوونی ستەمکارییەکانی مرۆڤ دەرھەق بە سروشت، ھەڕەشە بۆ سەر شارستانییەت دروست دەکات.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەناوبردنی دارستانەکان، سوود وەرنەگرتن و خراپ بەکارھێنانی زەوییەکان زیان بە سروشت و رووبەرە کشتوکاڵییەکان دەگەیەنێت و رێگریش دەکات لە چالاکی پەرەسەندنی شارستانییەت.

لای خۆیەوە بەرپرسی سندوقی نێودەڵەتی بۆ گیانەوەرە کێوییەکان، مایک باریت لە راپۆرتەکەدا گوتوویەتی: "ئەوەی لە ماوەی ٤٤ ساڵی رابردوودا بەرامبەر بە ئاژەڵە کێوییەکان کراوە، ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەگەر ژمارەی مرۆڤ بە رێژەی ٦٠ لەسەدا کەمببێتەوە، ئەوە دەگەیەنێت کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و باشوور، ئەفریقیا، ئەورووپا، ئوستڕالیا لەگەڵ چین تەواو لە دانیشتوان خاڵی دەبوون".


سه‌رچاوه‌ -  AA

شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.