لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مۆلیده‌یه‌كی كاره‌بایی گه‌وره (K.V400) له‌شاری هه‌ولێر دهدزرێتو خاوه‌نی مۆلیدهكه له‌شاری هه‌ولێر سكاڵای یاسایی تۆمار دهكاتو زانیاریی دراوه كه مۆلیده‌كه‌ی به‌ره‌و شاری سلێمانی هێنراوه.
ڕاشیدهگهیهنن پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌لایه‌ن هیزه‌كانی پۆلیسه‌وه، توانرا دوێنێ 2018/10/30، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانییه‌وه شوێنی مۆلیدهكه ئاشكرا بكرێت‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ شاری هه‌ولێرو له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه رێكاریی یاسایایی بۆ دۆسیه‌كه كراوه‌ته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.