ترسناكترین بانده‌كانی مافیا له ئیتاڵیا كه به‌كامۆرا ناسراون، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دوژمنێكی گه‌وره‌یان تیرۆر بكه‌ن، ئه‌میش سه‌گێكی پۆلیسییه كه توانیویه‌تی دوو ته‌ن له مادده‌ی هۆشبه‌ر كه بانده‌كه ویستویانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئاودیوی بكه‌ن، ئاشكرا بكات، هه‌روه‌ها بانده‌كه پاداشتێكی دارایی ته‌رخان كردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بتوانێ سه‌گه‌كه بكوژێت.
سه‌گه‌كه له جۆری (تیریر راسل جاك)ه و ته‌مه‌نی 9 ساڵانه‌و ناوی بوشۆ-یه و یارمه‌تده‌رێكی باشی پۆلیسی ناپۆلییه له ئاشكراكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
به پێی ماڵپه‌ری تایمزی ئه‌مریكی بانده ترسناكه‌كه‌ی كامۆرا بڕی 5 هه‌زار یۆری وه‌ك پاداشت ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بتوانێ سه‌گه‌گه له‌ناوببات .
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.