هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی كه ژماره‌یه‌ك گه‌وره به‌رپرسی هه‌ڵگرتبوو له ویلایه‌تی فهراهـ رۆژئاوای ئه‌فغانستان كه‌وته خواره‌وه.
گوته‌بێژی ویلایه‌ته‌كه، ناسر مه‌هدی رایگه‌یاند هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له ناوچه‌ی شاخاوی ئانار دارا كه‌وتۆته جوڵه و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه كه‌وتۆته خواره‌وه و له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا، 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌لیكۆپته‌ره‌كه كه به‌ره‌و ویلایه‌تی هێرات به‌ڕێكه‌وتبوو، جێگری فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی رۆژئاوای ئه‌فغانستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی ویلایه‌تی فهراهـ-ی ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.