Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:38

سه‌رۆک بارزانى پێشوازی لەو گەنجە ده‌کات کە ئاسایشی یەکێتی ڕفاندبوویان

خۆشناو ئەنوەرکادیری پارتی لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کرابوو
کوردستان TV
100%




سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازی لەو گەنجە کرد کە لەلایەن ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕفێندرا و دواتر ئازاد کرا

ئێواره‌ى ڕۆژى سێشەممە ٣٠ی ١٠ی ٢٠١٨،  سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ، پێشوازی لە خۆشناو ئەنوەر، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە دەستگیر کرابوو.

ڕۆژی هەینی ٢٦ی ١٠ی ٢٠١٨ لە ناوچەی سەروچاوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، خۆشناو ئەنوەر لەلایەن هێزێکی ئاسایشی یەکێتییەوە ڕفێندرا.

لەمبارەیەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ١٠ی ٢٠١٨، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە: “ھەڵسوکەوتی بەعسییانەی دەزگا ئەمنییەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەشێکە لەو ئیرھابە فیکرییەی دەرحەق بە کادیران و ئەندامانی پارتی لە سنوورەکە دەکرێت”. 

ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەو ڕۆژەی کادیرەکەی پارتییان بردووەتە بەردەم دادگا، “بە شێوازێک بردوویانە بۆ ‌ دادگا، وەک کەسێکی تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، چاویان بەستووە و سەریان داپۆشیوە”، لە کاتێکدا “وەھا کارێک بۆ بەعسییەکان نەچووە سەر، بۆیە ئەنجامدەرانی ئەو شێوازە کارە، دەبێ دڵنیابن بۆیان ناچێتە سەر و تاسەر نابێت”.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.