Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:53

به‌وێنه‌ .. هاتووچۆ باس له‌ڕووداوه‌که‌ى شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ده‌کات

بامناڵه‌كان به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌كان نه‌بنه‌ قوربانی
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، باوكێك كه‌كچه‌كه‌ی ده‌برد بۆقوتابخانه‌ له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری نزیك شوقه‌كانی جیهان سیتی  ، كه‌ئه‌م به‌شه‌ی 120مه‌تری ته‌واو نه‌كراوه‌ وخۆڵه‌ به‌هۆی هه‌وڵی تێپه‌ڕاندن له‌ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌می وبه‌هۆی خۆڵ به‌رز بونه‌وه‌ ئاستی بینینی كه‌م بویه‌وه‌ 

ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، وه‌به‌داخه‌وه‌ تیژڕۆییه‌كه‌ی وایكرد كه‌كۆنترۆڵ له‌ده‌ستبدات وه‌ربگه‌ڕێت ، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ قوتابیه‌ چاوگه‌شه‌كه‌ نه‌گه‌یشته‌ قوتابخانه‌كه‌ی برایه‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌توشی خوێنبه‌ربونێكی مه‌ترسیداربویه‌وه‌


فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ بۆئه‌م مناڵه‌ جوانكیله‌یه‌ ده‌خوازین كه‌به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ زامداربووه‌ له‌هه‌مان كاتیش داوا له‌باوكان ده‌كه‌ین كه‌وا زیاتر وابه‌سته‌ی ڕێنماییه‌كان بن كاتێك مناڵه‌كانیان له‌گه‌ڵه‌ ، بۆئه‌وه‌ی مناڵه‌كان به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌كان نه‌بنه‌ قوربانی

 

1

 

111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.