وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران كه له ٤ی مانگی داهاتوو ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه تویتێكی بڵاوكرده‌وه‌و له تویته‌كه‌دا هاتووه، ته‌نیا شه‌ش رۆژ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكریت. بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی ره‌فتار بكات له شه‌شه‌م مه‌رج هاتووه، رژێمی ئێران ده‌بێت رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بگرێت و میلیشیا شیعه‌كان له چه‌ك دابماڵێت و دووباره رێگه به یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ١٢ مه‌رجی بۆ ئێران دانابوو كه تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌وا گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئێران درێژه‌یان ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه كشایه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه مایك پۆمپیۆ له مانگی مایسی رابردوو ١٢ مه‌رجی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ دانوستانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران دیاری كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.